کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە وێنەی ڕاستەوخۆی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سێ شەهیدی فەلەستینی بە ناوەکانی «عودەی عوسمان ئەلشامی»، «جیهاد محەممەد ئەلشامی» و «محەمەد ڕەعد دەبێک»ی لە شاری نابلوس بڵاو کردەوە
ڕژێمی زایۆنی نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر دەستی بەسەر تەرمی ئەو سێ شەهیدەدا گرت و ئامادە نەبوو ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە.
ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو تەرمی ئەو شەهیدانەی ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرد.
زایۆنیستەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەهیدو بریندار دەکەن و یان لە زیندانیان دەئاخنن.
342/